کوردستانی
زانیاری لەبارەی ئەو مووشەکانەی ئاراستەی هەولێر کراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
چەند مووشەکێک لە گەڕەکی وەزیرانی هەولێر کەوتنەخوارەوە بەپێ زانیارییەکان لە نزیک دوبزەوە حەشدی شەعبی مووشەکەکانیان ئاراستە کردووە و باس لەوەش دەکرێت کۆنسوڵخانەی ئەمەریکا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێداوە.
بەپێی زانیارییەکان ئەو مووشەکانە لە گەڕەکی وەزیرانی هەولێر کەوتنەخوارەوە یەکێک لە مووشەکەکانیش لە شەقامی 40 مەتری کەوتووەتەخوارەوە دوو کەسیش برینداربووە ئاماژە بەوەش کراوە یەکێک لە مووشەکەکان بەر دیواری سەربانی ماڵێک کەوتووە.
لەکاتی هاویشتنی مووشەکەکان کۆنسوڵخانەی ئەمریکا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدات، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێکی ئەمنی روونکردنەوەی نەداوە و کارەبای نیشتمانیی بڕاوە و کارەبای موەلیدە. زانیارییەکان بەشێکی لە رووداوەوە وەرگیراوە.
ک. ر