کوردستانی
وەزارەتی ناوخۆی عیراق لەبارەی هێرشی مووشەکی بۆ سەر هەولێر قسە دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق لەبارەی هێرشەکانی شەوی رابردوو بۆ سەر شاری هەولێر رایگەیاندووە زۆرمان پێ ناخۆش بوو کە ئەمشەو چەند مووشەکێک ئاراستەی هەولێر کرا و تیایدا هاوڵاتیی سڤیل بوونه قوربانی روونیشی دەکاتەوە هاوکاری حکومەتی هەرێم دەکەن.
لیوا خالید ئەلمەحنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق دەڵێت "زۆرمان پێ ناخۆش بوو کە ئەمشەو چەند مووشەکێک ئاراستەی هەولێر کرا و تیایدا هاوڵاتی سڤیل بوونه قوربانی" و دەشڵێت "ئێمە هەمیشە ئاواتمانە لە زاخۆ تا بەسرە هەمووی بە ئارامی ببینین".
ئاماژەی بەوەش کردووە "هەولیر نمونەی جوانترین شاری پڕ ئەمن و ئاسایشە" و روونیشی دەکاتەوە "هاوکاری تەواوی حکومەتی هەرێم دەبین لە لێکۆڵینەوە لەو رووداوە".
شەوی رابردوو چەند مووشەکێک ئاراستەی شاری هەولێر و دەوروبەری کران، بەپێی زانیارییە فەرمییەکان سێ کەسی مەدەنی برینداربوون لەگەڵ پێنج بەڵێندەر، هاوکات بەڵێندەرێک لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان کوژراوە و سەربازێکی ئەمریکیش برینداربووە.
ک. ر