عیراقی
حەشدی شەعبی وەڵامی هەولێر دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حەشدی شەعبی لەبارەی هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر هەولێر رایگەیاندووە هیچ زانیاریـیەکیان لەسەر هەڵدانی ئەو مووشەکانە نیـیە و ئاماژەی بەوەش کردووە ئەوان هێرشەکەی هەولێریان ئەنجامنەداوە.
عەلی حسێنی، وتەبێژی میحوەری باکووری عیراق_ی حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەکردووە "ئێمە هێرشەکەی هەولێرمان ئەنجامنەداوە" و روونیشی دەکاتەوە "هیچ زانیاریـیەکیان لەسەر هەڵدانی ئەو مووشەکانە نیـیە".
وتەبێژی میحوەری باکووری عیراق_ی حەشدی شەعبی دەڵێت "هەر لایەنێک تۆمەتبارمان بکات ئەوا لە دادگا سکاڵای لەسەر تۆماردەکەین" و لەلایەکی دیکەشەوە لیوا محەمەد ڕێگر، فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای کەرکوکی پـێشمەرگە، باسی لەوەکردووە "لە قەزای دبسەوە زانیارییان پـێداروە حەشدی شەعبی لەوێوە مووشەکەکانی ئاراستەی هەولێر کردووە". ئەوەشی خستووتەڕوو "بۆیە ئەوان ئێستا لێکۆڵینەوە لەو زانیاریـیانە دەکەن".
ک. ر