کوردستانی
ئەگەر شەپۆلی دیکەی کۆرۆنا هات خوێندن لەناو پۆلەوە دەبێت بەم شێوازە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنهى پهروهرده و خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا خوێندن دەبێتەوە بە ئۆنلاین و باسی ئەوەش دەکات وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی بڕیاری راگرتنی خوێندن دەدەن.
فەرید یەعقوب، ئەندامی لیژنهى پهروهرده و خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای وت "وەزارەتی پەروەردە و تەندروستیی هەرێمی کوردستان لەکاتی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و هاتنی شەپۆلێکی دیکە بڕیاری راگرتنی خوێندنی ناو پۆل دەدەن".
ئەو ئەندامەی لیژنهى پهروهرده و خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی لە پەرلەمانی کوردستان وتیشی "لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنادا خوێندن راناگیرێت و بەردەوام و دەبێت و دەکرێتە ئۆنلاین".
لە كۆبوونهوهی لیژنهى پهروهرده و خوێندنى باڵاو توێژینەوەی زانستی پهرلهمانی كوردستان کە رۆژی دووشەممە 15/2/2021 بەڕێوەچوو سێ لیژنەى لاوهكی پێكهێنرا بۆ بەدواداچوون لەسەر بهردهوامیى پرۆسەى خوێندن و بۆ ئهو مهستهش لیژنهكان سەردانى هەریەک لە بەڕێوەبەرایەتیىه گشتییهكانیى پەروەردەى هەولێر، دهۆک و سلێمانى و هەڵەبجە دهکەن.
ک. ر