کوردستانی

سلێمانی، تۆمه‌تبارێك دوو تاوانی ئەنجامداوە و ده‌ستگیر دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی، تۆمه‌تبارێك دوو تاوانی ئەنجامداوە و  ده‌ستگیر دەکرێت
مەودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی رایگەیاند تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووە كه‌ دوو تاوانی‌ دزیكردنی‌ له‌ناو بازاڕی‌ شاری‌ سلێمانی‌ ئه‌نجامداوە و ئەوەش باسکراوە به‌بڕیاری‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و به ‌پێی‌ ماده‌ی‌ 446 راگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا بەرده‌وامه‌.

لە راگەیاندراوەکەی پۆلیسی سلێمانییدا هاتووە "دوای‌ ئه‌وە‌ی‌ دوو هاوڵاتی‌ سكاڵایان تۆماركرد كه‌ بڕێك پاره‌یان له‌ناو ئوتۆمبێله‌كانیان لێ دزراوه‌، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ راسپارد كه‌ ده‌ستبه‌جێ تۆمه‌تبار بدۆزنه‌وه‌ و ده‌ستگیری‌ بكه‌ن".

پۆلیس دەڵێت "پاش كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌‌ پێویست ‌و ئه‌نجامدانی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ورد، توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ بدۆزرێته‌وه‌ و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانییه‌وه‌‌‌ ده‌ستگیر بكرێت".

ئاماژەبەوەش کراوە "له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كاندا تۆمه‌تباره‌كه‌ دانی‌ به ‌تاوانه‌كه‌یدا ناوە كه‌ دوو جار و له ‌دوو ئوتۆمبێلدا نزیكه‌ی‌ بڕی‌ 10 ملیۆن دیناری‌ عیراقی‌ دزیوه‌".

پۆلیس روونیشی دەکاتەوە "له ‌ئێستاشدا تۆمه‌تبار (م، ج، ق) کە له‌دایكبووی‌ 1979یە و پیشەی گواستنه‌وه‌ی‌ كه‌لوپه‌ل به‌ عه‌ره‌بانەیە ‌له‌ناو بازاڕ، به ‌بڕیاری‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و به ‌پێی‌ مادده‌ی‌ 446 راگیراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا بەرده‌وامه‌".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan