کوردستانی
مەزڵوم عەبدی: ئەنجامدەرانی هێرشەکان ئامانجیان تێکدانی سەقامگیری هەرێمی کوردستانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" لەبارەی هێرشە مووشەکیەکەی شەوی رابردووی شاری هەولێر پەیامێکی بڵاوکردەوە و هاوخەمی خۆی دەربڕی.
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی "دوێنێ شاری هەولێر و فڕۆکەخانەکەی کران بە ئامانجی هێرشێکی مووشەکی، بە توندی ئەو جۆرە کارانە سهركۆنه دەکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەنجامدەرانی هێرشەکان ئامانجیان تێکدانی سەقامگیری هەرێمی کوردستانە، لە پەیامەکەشدا دەڵێت "رەحمەت بۆ شەهیدەکان و هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارانی مەدەنی و بریندارانی هاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەخوازین".
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر شاری هەولێر، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون.
س.س