کوردستانی

لە قەزایەک بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە قەزایەک بۆ ماوەی دوو هەفتە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی شوباتی 2021 شانەی قەیرانەکان بۆ چاودێریکردنی نەخۆشییە گوازراوەکان و کۆرۆنا ڤایرۆس لە بینای قایمقامییەتی قەزای خورماتوو کۆبووەوە بڕیاردرا:

1- لە رۆژانی پێنجشەممەی ھەموو ھەفتەیەک تاکو رۆژانی دووشەممە قەدەغەی ھاتوچۆ دەبێت و رۆژانی دیکەش بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە ھاتوچۆ دەکرێت.

2- سەوزەفرۆشان و نانەواخانەکان و نۆرینگەکان لە کاتژمێر 5:00 بەیانی بۆ 7:00ی ئێوارە کراوە دەبێت.

3- لەکاتی ھاتوچۆدا کەمامە و دەستکێش بپۆشرێت و ھەر کەسێک سەرپێچی بکات بەبڕی (25000) ھەزار غەرامە دەکرێت.

4- مۆڵەکان و چێشتخانەکان و شوێنی مەساجەکان دادەخرێت و ئەوەی سەرپێچی بکات بەبڕی (پێنج ملیۆن) سزا دەدرێت

5- مزگەوتەکان و حوسەیینیەکان دادەخرێت و نوێژی بە کۆمەڵ ئەنجام نادرێت و تەنھا بانگدەدرێت.

6- بۆ ماوەی دوو ھەفتە قەدەغەی ھاتوچۆ رادەگەیەندرێت و ئەگەری درێژکردنەوەی بڕیارەکە ھەیە گەر ڤایرۆسەکە تەشەنەی کرد.

7- ھێزە ئەمنییەکان و ئەمنی نیشتیمانی و بەرپەرچدانەوەی خێرا چاودێری پرۆسەی قەدەغەی ھاتوچۆ دەکەن.

8- رۆژانە قەدەغەی ھاتوچۆ لە 8 ئێوارە تاکو 5 بەیانی دەبێت جگە لە (پێنجشەممە تاکو دووشەممە) کە قەدەغەی سەرتاسەری دەبێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan