کوردستانی

ئەنجامدەرانی هێرشەکەی شەوی رابردووی هەولێر پەیامێکیان بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجامدەرانی هێرشەکەی شەوی رابردووی هەولێر پەیامێکیان بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

بەپێی راگەیەندراوێک بێت گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی هەولێری گرتووەتە ئەستۆ و ئاماژە بەوەدەکات، سەرجەم هاوڵاتییان و سەربازیی گەلى کورد برا و خۆشەویستمانن، جگە لە بنکە سەربازییەکانی داگیرکەری ئەمەریکا و تورکى و ئیسرائیلى هیچ شتێکى تر ناکەینە ئامانج.

گروپی "سەرایا ئەولیای دە"م رایانگەیاندووە "داگیرکەری ئەمەریکا سەلامەت و سەقامگیر نابێت تەنانەت لە بنکە سەربازییەکانیشیان ناو حکومەتێکی بەکرێگیراو، ئێوە سەرکردە کوردەکان پێشوازیتان لە سوپاى داگیرکەری تورکیا کردووە و تا ئێستاش دەیکەن، مەسعود بارزانى عەرابى یەکەمى داگیرکارى تورکیا و هاتنە ناو خاکى عیراقە".

ئاماژەیان بەوەشکردووە "سەرجەم هاوڵاتییان و سەربازیی گەلى کورد برا و خۆشەویستمانن، جگە لە بنکە سەربازییەکانی داگیرکەری ئەمەریکا و تورکى و ئیسرائیلى هیچ شتێکى تر ناکەینە ئامانج، ئێمە بە کوچە و کۆڵانەکانى هەولێرى خۆشەویستدا دەگەڕێین و لە خانوو و هۆتێلەکانیدا نیشتەجێین و بیر لە ئازاردانى کەس ناکەینەوە، لێرەوە خەڵکەکەمان و براکانمان لە هێزە ئەمنیەکان ئاگاداردەکەینەوە، کە لە بنکە و بارەگاکانى داگیرکارى ئەمەریکا و تورکى و ئیسرائیلى دووربکەونەوە".

گروپەکە دەڵێن "جۆرى مووشەکەکان و چۆنێتى تەقاندنیان داگیرکارى ترساندووە بەجۆرێک شوێنى تەقاندنەکەیان بۆ نەدۆزرایەوە تا ئەو کاتەى "سرايا اولياء الدم" بە بەیاننامەکەى پێشتر وردەکارى هێرشەکە و شوێنەکەى ئاشکرا کرد، فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر هەمیشە پارێزراو دەبێت و هەرگیز نایکەینە ئامانج، ئەگەر ئەوەمان بویستایە ئەوا زۆر ئاسانتر دەبوو".

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو هێرشێکی مووشەکی کرایە سەر شاری هەولێر، لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و نۆ کەسی دیکەش برینداربوون.



س.س
Qaiwan
Qaiwan