کوردستانی
یەکێتی: ناکرێت رۆژنامەنووسان لەسەر بیروڕا دەربڕین حوکمی وا قورسیان بەسەردا بدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا ھەڵوێستی راشکاوانەی لەسەر دوا پێشھاتەکانی کوردستان دەربڕی.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 16ی شوباتی 2021 بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، ھاوسەرۆکانی یەکێتی کۆبووەوە و تاوتوێی رەوشی سیاسی و بەتایبەتیش پێشھاتەکانی ھەولێری پایتەختی کوردستانی کرد، بەم شێوەیە:
یەکەم: ئیدانەی ھێرشە موشەکییەکانی بۆ سەر ھەولێری پایتەخت کرد کە ھەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر ژیانی ھاولاتییان و ئەمنیەتیان، داوایکرد دەزگا پەیوەندیدارەکان بە زووی لێکۆلینەوە لە ھێرشەکە بکەن و بکەرانی رووبەڕووی داداگایەکی عادیلانە بکەنەوە.
دووەم: کۆبوونەوە تاوتوێی دادگاییکردنی رۆژنامەنووسان و چالاکانی مەدەنی کرد کە ئەمرۆ لە دادگای ھەولێر حوکمی شەش ساڵیان بەسەردا درا، مەکتەبی سیاسی لە سۆنگەی باوەربوونی بە ئازادی سیاسی و رۆژنامەنوسی و مافی چالاکی مەدەنی وەک پرەنسیبە نەگۆڕەکانی یەکێتی داوای کرد لە دادگایەکی کراوە بۆ رای گشتی پێداچوونەوە بەو حوکمە قورسانەدا بکرێت و کەیسەکان بە گوێرەی یاسای ئازادی کاری رۆژنامەنووسی لە کوردستان مامەڵە بکرێن. چونکە ناکرێت، نەشیاوە رۆژنامەمووسان لەسەر بیروڕا دەربڕین و نووسین وەک تۆمەتبار حوکمی وا قورسیان بەسەردا بدرێت کە تەواو پێچەوانەی ویستی فراوانکردنی فەزای سیاسی و ئازادی رۆژنامەنووسییە لە وڵاتەکەماندا.
س.س