کوردستانی
لەبارەی داخستنی دەروازە سنوورییەکانەوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایدەگەیەنێت هیچ بڕیارێک نییە بۆ دووبارە قەدەغەکردنی هاتوچۆی گەشتیاران لەرێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە بەهۆی دووبارە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، ئاماژە بەوەشدەکات گەشتیاران و بازرگانان سەرجەمیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانن.
لیوا مەریوان شێخ کەمال، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ بڕیارێک نییە بۆ دووبارە قەدەغەکردنی هاتوچۆی گەشتیاران لەرێگەی مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە، چونکە سەرجەم مەرزە نێودەوڵەتییەکان پابەندی ئەو رێنمایانە دەبین کە لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ دەیدات".
لەبارەی ئەوەی ئەو کەسانەی لە مەرزەکەوە هاتوچۆ دەکەن تاچەند پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانن لیوا مەریوان وتی "گەشتیاران و بازرگانان سەرجەمیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانن، هەروەها گەشتیاران پێش رۆشتنیان پشکنینی کۆرۆنا ئەنجام دەدەن و کاتی هاتنەوەش بەهەمان شێوە پشکنین ئەنجام دەدەن".
س.س