کوردستانی
لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە کەمپی بێرسڤی 2ی ئاوارە ئێزیدییەکان لە قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک کەوتەوە، لە ئەنجامدا سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی شوباتی 2021 ئاگر لە کەمپی بێرسڤی 2ی ئاوارە ئێزیدییەکان لە قەزای زاخۆی سەر بە پارێزگای دهۆک کەوتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە، بەڵام بەهۆی ئاگرەکەوە سێ ئەندامی یەک خێزان کە لە باوکێک و دوو منداڵ پێکهاتوون گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون، هەروەها زیانی مادی هەبووە و پێنج خێمە سووتاوە".
لەبارەی هۆکاری رووداوەکەوە وتەبێژی بەرگریی شارستانی دهۆک وتی "هۆکاری روودانی ئاگرەکە شۆڕتی کارەبا بووە، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەکان لە رووداوەکە بەردەوامی هەیە".
س.س