کوردستانی

خوێندکارێکی کچ لە بینای خوێندنگەکەیەوە کەوتە خوارەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


خوێندکارێکی کچ لە بینای خوێندنگەکەیەوە کەوتە خوارەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

کەمێک پێش ئێستا خوێندکارێکی کچ لە خوێندنگەی ئامادەیی کوردستانی کچان لە شاری سلێمانی لە نهۆمی سێهەمی کەوتە خوارەوە بە سەختی برینداربوو.

سامان نادر، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرا لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "کەمێک پێش ئێستا خوێندکارێکی کچ لە خوێندنگەی ئامادەیی کوردستانی کچان لە شاری سلێمانی لە نهۆمی سێهەم کەوتە خوارەوە بە سەختی برینداربوو لە ئێستادا رەوانەی نەخۆشخانەی شۆڕش کراوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو خوێندکارە تەمەنی 16 ساڵە و ناوی (سانا بەختیارە) باری تەندروستی ناجێگیرە، هەروەها نازانرێت خۆی خستووەتە خوارەوە یان کەوتووەتە خوارەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan