کوردستانی
لەبارەی دیاریکردنی جێگر بۆ پارێزگاری نوێی هەولێر روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
لە 8ی شوباتی 2021دا ئومێد خۆشناو وەک پارێزگاری نوێی هەولێر دەستبەکاربوو، ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگاری هەولێریش دەڵێت "هەمان جێگرەکانی پارێزگاری پێشوو دەستبەکاربوونەتەوە".
نیار عوزێری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاری هەولێر لە فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو کاتەی د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری کۆچکردووی هەولێر بە پارێزگار هەڵبژێردرا دوو جێگری بۆ دیاریکرا ئەوانیش، هێمن قادر و مەسعود کاڕەش بوون".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە دوای کۆچکردنی فرسەت سۆفی و دیاریکردنی ئومێد خۆشناو وەک پارێزگاری نوێی هەولێر جێگرەکان نەگۆڕان هەر ئەو دوو کەسەی پێشووتر دەستبەکاربوونەوە".
س.س