کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی مێژووی سیاسیی خۆی ناکاتە قوربانی ھیچ بەرژەوەندییەکی حزبی و تاکەکەسی

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی: یەکێتی مێژووی سیاسیی خۆی ناکاتە قوربانی ھیچ بەرژەوەندییەکی حزبی و تاکەکەسی
 مەودا میدیا-

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانەی پێشوازی لە ئۆلیڤیێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان رایگەیاند یەکێتی مێژووی سیاسی، خەبات و پێگەی خۆی ناکاتە قوربانی ھیچ بەرژەوەندییەکی حزبی و تاکەکەسی و باسی لەوەش کردووە یەکێتی هەمیشە خۆی لەبەرەی خەڵکدا دەبینێتەوە.

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوە کردووە "ھەر بڕیار و جوڵەیەکی سیاسی و ئیداری کە لە بەرژەوەندی گشتی بێت و کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیان و گوزەرانی خەڵک هەبێت، یەکێتی وەک پرسێکی نیشتمانی مامەڵەی لەگەڵ دەکات".

تاڵەبانی لە میانەی پێشوازی لە ئۆلیڤیێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان دەشڵێت "یەکێتی مێژووی سیاسی، خەبات و پێگەی خۆی ناکاتە قوربانی ھیچ بەرژەوەندییەکی حزبی و تاکەکەسی"  و بافڵ تاڵەبانی باسی لەوەش کردووە "یەکێتی هەمیشە خۆی لەبەرەی خەڵکدا دەبینێتەوە".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan