عیراقی

جموجۆڵی حشدی شەعبی لە کەرکوک وەستێندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


جموجۆڵی حشدی شەعبی لە کەرکوک وەستێندرا
مەودا میدیا-

فەرماندەی ژووری ئۆپه‌راسیۆنەکانی کەرکوک فه‌رمانێكی ده‌ركردووه‌  دەڵێت "رێگه‌ نا‌درێت چەکدارانی حەشدی شەعبی بە بازگەکانی دووبز تێپەربن" و دەشڵێت " ھاوکات ھێزێکی حەشد لە بارەگای بنکەی ئاسایشی پارتی لە دووبز جێگیرکراون".

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی شارۆچکەی دووبز له‌ رۆژئاوای کەرکوک بە میدیای پارتی راگەیاندووە "وەزارەتی ناخۆی عیراق و فەرماندەی ژووری ئۆپه‌راسیۆنەکانی کەرکوک تەواوی بازگەکانی شارۆچکەی دووبزیان ئاگادارکردووەتەوە رێگه‌ نه‌ده‌ن چەکدارانی حەشدی شەعبی بە بازگەکانی دووبز تێپەربن".

ئاماژەی بەوەش کردووە "ئەمە لە کاتێکدایە هێزێكی زۆر کەوا نزیکەی دوو سەد ئۆتۆمبێلی سەربازی وزەپوش و تانک سەر بە حەشدی شەعبی کەوا پێکھاتوونە لە فرقەی عەباسی قیتالی و حەزب وەڵڵا لە ناوچەی عەباس ئەسود لە شارەدێی سەڕگەران جێگیرکراون".

ئەو سەرچاویەش روونیشی دەکاتەوە "ئەو هێزانە لە خوارووی کەرکوک ھاتوچۆ دەکەن بەرانبەر ھێزەکانی پێشمەرگە سەنگەریان لێداوە" و ئەوەش هاتووە "ھێزێکی حەشد لە بارەگای بنکەی ئاسایشی پارتی لە دووبز جێگیرکراون".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان