کوردستانی

نەوت بەرزترین نرخ تۆمار دەکات و هۆکارەکەی ئەمەریکایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەوت بەرزترین نرخ تۆمار دەکات و هۆکارەکەی ئەمەریکایە
مەودا میدیا-

بەھۆی وەستانی بیرە نەوتەکان و پاڵاوتگەکانی ئەمەریکا نرخی نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھان بەرزکردەوە و بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵێک بەرزترین ئاستی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 17/2/2021 نرخی نەوتی خاوی برێنت گەیشتە نزیکەی 65 دۆلار و لە بەرانبەریشدا نرخی نەوتی تەکساسیش بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە سەرو 60 دۆلار. 

ھۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو شەپۆلە سەرمایەی کە بووە ھۆی وەستانی بیرە نەوتەکان و پاڵاوتگەکانی ئەمەریکا.

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan