کوردستانی
بەرنامەی کاری یەکەم رۆژی کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کەمێک پێش ئێستا کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بە ئامادەبوونی ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی و ئەندامان و کادیرانی لە پێشەنگەی نێودەڵەتی سلێمانی دەستیپێکرد.
سەباح قەرەمانی، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بە مەودا میدیا راگەیاند "کۆنگرەی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، واتە 18 و 19ی شوباتی 2021".
هەروەها، بڕیارە ئەمڕۆ کە یەکەم رۆژی کۆنگرەیە کەسی یەکەمی کۆمەڵی ئیسلامی هەڵبژێرێت، هەروەها ئەندامانی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامیش دیاری دەکرێن.
جێگای ئاماژەیە، 892 کەس ئەندامی کۆنگرەن بە فەرمی دوو هەڵبژاردن دەکرێت یەکێکیان بۆ کەسی یەکەم و ئەوی دیکەیان بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەبێت کە 71 کاندید هەیە بۆ هەڵبژاردنی 22 ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان.
س.س