کوردستانی

پێشنیازی گۆڕینی ناوی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان کراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێشنیازی گۆڕینی ناوی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان کراوە
مەودا میدیا-

دوێنێ 18ی شوباتی 2021 کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە پێشانگەی نێودەڵەتی سلێمانی دەستیپێکرد، ئەمڕۆ بۆ دووەم رۆژ کۆنگرەکە بەردەوامی هەیە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی بە مەودا میدیا دراوە، ئەمڕۆ ئەنجامی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامی راگەیەندرا، هەروەها ئەمڕۆ لە دووەم رۆژی کۆنگرەدا گفتوگۆکان لەبارە رەشنووسی پەیڕەوی کۆمەڵی ئیسلامی بەردەوامی هەیە.

هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەندامان پێشنیازی گۆڕینی ناوی کۆمەڵی ئیسلامییان کردووە  و بۆ ئەم مەبەستەش چەند پێشنیازێک کراوە، بڕیارە بخرێتە دەنگدانەوە.

جێگای ئاماژەیە، لە یەکەم رۆژی کۆنگرەدا کەسی یەکەمی کۆمەڵی ئیسلامی هەڵبژێردرا کە عەلی باپیر بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی کۆنگرە بۆ ئەو پۆستە هەڵبژێردرایەوە، هەروەها هەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتیی کۆمەڵیش بەڕێوەچوو.

892 کەس ئەندامی کۆنگرەن بە فەرمی دوو هەڵبژاردن دەکرێت یەکێکیان بۆ کەسی یەکەم و ئەوی دیکەیان بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەبێت  کە 68 کاندید هەیە بۆ هەڵبژاردنی 22 ئەندامی سەرکردایەتیی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان، هەروەها لە کۆنگرەکەدا هەر پێشنیازێکی نوێ بکرێت دەخرێتە دەنگدانەوە ئەندامانی کۆنگرە دەنگی لەسەر دەدەن.

س.س
Qaiwan
Qaiwan