کوردستانی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هەینی لە شەقامی سەرەکی ئیبراهیم خەلیل لە نزیک گوندی شیناڤای سەر بە پارێزگای دهۆک بارهەڵگرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی وەرگەڕا و ئاگری گرت.

ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک رایگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 19ی شوباتی 2021  لە شەقامی سەرەکی ئیبراهیم خەلیل لە نزیک گوندی شیناڤای سەر بە پارێزگای دهۆک بارهەڵگرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی وەرگەڕا و ئاگری گرت, لە ئەنجامدا شۆفێری بارهەڵگرەکە گیانی لەدەستدا".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بەهۆی رووداوەکەوە زیانێکی مادی زۆریش بەر بارهەڵگرەکە کەوتووە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan