کوردستانی
بەهۆی سەرماوە کۆڵبەرێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
چەند رۆژێک پێش ئێستا کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بۆکان کە بە مەبەستی کۆڵبەری چووبووە چیاکانی سنووری بانە، بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەستدا.
چەند رۆژێک پێش ئێستا کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی بۆکان کە بە مەبەستی کۆڵبەری چووبووە چیاکانی سنووری بانە، بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵێکی بڵاوکراوەی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 17ی شوباتی 2021 کۆڵبەرێکی بۆکانی لە چیاکانی بانە بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەستدا.
پەیامنێری هەنگاو رایگەیاند بوو "ئەو کۆڵبەرەی گیانی لەدەستداوە ناوی (شارام قادری) و خەڵکی گوندی "وشتەپە"ی بۆکانە.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆماری کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی رابردوودا لانیکەم 8 کۆڵبەر لە سنوورەکانی ئورمیە، بانە و سەوڵاوا بە هۆی rووداوی وەک هەرەسی بەفر و سەرمابردوویی و هەڵدێران لە بەرزایییەوە گیانیان لە دەستداوە.
س.س
س.س