کوردستانی
دوو تۆمەتبار بە تۆمەتی دەستکاریکردنی ماوەی بەسەرچوونی خورما دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دەستكاری ماوەی بەسەرچوونی چەند كارتۆنێك خورمایان كردبوو.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاگاداركرایەوە لەوەی كە دوو تۆمەتبار دەستكاری ماوەی بەسەرچوونی نزیكەی هەزار و 300 پاكەت خورمایان كردووەو دەیانەوێت لەناوبازاڕ ساغی بكەنەوە، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هەردوو بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد و كوردساتی راسپارد كە بەدواچون بكەن و تۆمەتباران بدۆزنەوەو دەستگیریان بكەن".
ئاماژە بەوەشکراوە "هەردوو بنكە لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای كۆكردنەوەی زانیاری توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكەن و دەستیش بگرن بەسەر سەرجەم پاكەتە خورماكاندا كە لەیەكێك لە كۆگان لە عەلوەكەی شاری سلێمانی هەڵگیرابوون و بەنیازبوون لەناو بازاڕ ساغی بكەنەوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران (ه ، أ ، ح) لەدایكبووی 1964 و (ه ، م ، گ) لەدایكبووی 1982 بە بڕیاری بەڕێز دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە، هەروەها سەرجەم پاكەتە خورماكانیش ڕادەستی لیژنەكانی قائیمقامیەت كران بۆ لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونی زیاتر لەو بارەیەوە".
س.س

بیروڕا