کوردستانی
وەزارەتی تەندروستی لەبارەی راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆوە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەوەی وەزیری تەندروستی باسی لە راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ کردووە روونکردنەوە دەدات.
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "چەند پەیج و سایتێکی میدیایی بەناوی وەزیری تەندروستی هەواڵێکیان بڵاوکردووتەوە گوایە قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنرێت، لێرەوە بۆ هاوڵاتییان و رای گشتی رووندەکەینەوە کە لێدوانی لەو جۆرە نەبووە و لە باری ئێستادا هیچ بڕیارێکی قەدەغەی هاتوچۆ نییە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "هەر رێكارێك یان بڕیارێک هەبێت بە فەرمی رادەگەیەنرێت لەلایەن وتەبێژی وەزارەت و لە پەیجی فەرمی وەزارەت بڵاودەکرێتەوە".
س.س

بیروڕا