کوردستانی

بەهۆی خراپی رەوشی کەشوهەواوە رێگەیەک بەربەست دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی خراپی رەوشی کەشوهەواوە رێگەیەک بەربەست دەکرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە بە‌هۆی بارینی به‌فر و بوونی ته‌مێكی زۆره‌وه‌ رێگه‌ی سه‌رشاخی گۆیژه‌ به‌ربه‌ست ده‌كرێت.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی هاتووە "به‌ڕێوەبەرایه‌تیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی بەڕێز  ده‌كات به‌هۆی بارینی به‌فر بوونی ته‌مێكی زۆره‌وه‌ رێگه‌ی سه‌رشاخی گۆیژه‌ به‌ربه‌ست ده‌كرێت‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هاتوچۆی لێوه‌ناكرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "ته‌نها هاتوچۆ به ‌تونێلی پێشڕە‌ودا ده‌كرێت ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی گیانی هه‌موولایه‌كه‌، تكایه‌ پابه‌ندی یاسا و رێنماییه‌كانی هاتوچۆبن تاوه‌كو گیانی خۆتان‌ و ئازیزانتان پارێزراوبێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan