کوردستانی

رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و دوو کارمەندی شارەوانی بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


رووداوێکی سەختی هاتوچۆ روویدا و دوو کارمەندی شارەوانی بوونە قوربانی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لەسەر شەقامی 120مەتری لە نزیک دەروازەی دابەزین بۆ رێگەی موسڵ کەپسێکی گواستنەوەی خۆل و خاشاک کەبەرەو کانی قرژاڵە دەچوو بەهۆی تیژڕۆییەوە خۆی کێشا بەدواوەی گەڵابەیەک کە لەتەنیشتی رێگەکە پارک کرابوو.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیا راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ شەممە 20ی شوباتی 2021 کاتژمێر 9:30 خولەک لەسەر شەقامی 120مەتری لە نزیک دەروازەی دابەزین بۆ رێگەی موسڵ کەپسێکی گواستنەوەی خۆل و خاشاک کە بەرەو کانی قرژاڵە دەچوو بەهۆی تیژڕۆییەوە خۆی کێشا بەدواوەی گەڵابەیەک کە لەتەنیشتی رێگەکە پارک کرابوو بەهۆی تێکچوونەوە لە دوای خۆکێشانەکەش بەگەڵابەکە ئێنجا وەرگەڕا سەر لاتەنیشت و بەر تاکسییەک کەوت".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەنجامی رووداوەکەش کەسێک کە سەرنشینی کەپسی زبڵەکە بوو کە کرێکار بوو گیانی لەدەستدا و کەسێکی تریش زامدار بوو بە سەختی لەگەڵ کەوتنەوەی زیانێکی زۆری مادی".

س.س
Qaiwan
Qaiwan