کوردستانی

نهێنییەکی رۆژی دادگاییکردنی سزادراوانی بادینان ئاشکرا بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


نهێنییەکی رۆژی دادگاییکردنی سزادراوانی بادینان ئاشکرا بوو
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان رووداوێکی دیکەی رۆژی دووەمی دادگاییکردنی راگیراوانی بادینان باس دەکات کە رۆژی دووەمی دادگایی کردن، دانە دانە دەسگیرکراوەکان دەھێنرانە ھۆڵی دادبینی و ئیفادەیان لێ وەردەگیرا، دوای ئەوەی لێپرسینەوە لە شێروان شێروانی تەواو بوو، سەرۆکی دادگا وتی، شڤان سەعید ( شڤان بەڕوشکی) بانگ بکەن و بیھێنن بۆ ئێرە.

شایان عەسکەری، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە "رۆژی دووەمی دادگایی کردن، دانە دانە دەسگیرکراوەکان دەھێنرانە ھۆڵی دادبینی و ئیفادەیان لێ وەردەگیرا، دوای ئەوەی لێپرسینەوە لە شێروان شێروانی تەواو بوو، سەرۆکی دادگا وتی، شڤان سەعید بانگ بکەن و بیھێنن بۆ ئێرە، لەو کاتەدا یەکێک لەوانەی نوێنەرایەتی ئاسایشیان دەکرد و لە ریزی ئێمە دانیشتبوو بە ئاسایشەکانی وت خێرا شێروان شێروانی ببەنە دەرەوە، بێ ئەوەی مۆڵەت لە سەرۆکی دادگا وەربگرێت".

باسی ئەوەش دەکات "شڤان بەڕوشکیان ھێنا، دادوەر پرسیاری ئاراستە دەکرد و ئەویش وەڵامی دەدایەوە لە ناو قسەکانی ناوی شێروان شێروانی ھێنا کە سەیری دەورووبەری خۆی کرد شێروانی لێ نەبوو، بەسەرسوڕمانەوە ووتی ئەوە شێروان چی لێ ھات؟!". 

ئەو پەرلەمانتارە کە ئامادەی دادگاییەکە بوو، ئەوەشی خستووەتەڕوو، "سەرۆکی دادگاش بەسەرسوڕمانەوە پرسی، شێروانی لێ نییە؟ کێ شێروانی بردە دەرەوە؟ پاشان رووی کردە نوێنەرەکانی ئاسایش و ووتی، ئەمە کوفرە، خۆ گەر بیبەنە شوێنێک بەتەنیا قەیناکە، بەڵام چۆن دەبێت تێکەڵی دەستگیرکراوەکانی تر بکرێتەوە! خەریکە ھەمووی کاری دادوەر دەکەن" و ئەوەشی روونکردووتەوە "ئەوەی ئەو کارەی کردبوو سەری خۆی ھەڵنەبڕی و وەڵامی سەرۆکی دادگای نەدایەوە".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب