کوردستانی
وەزارەتی کارەبا: كێشەی دانا غاز چارەسەركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت كێشەی دانا غاز چارەسەركراو دۆخی كارەباش ئاسایی بووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە كاتژمێر 5:00 ئەم ئێوارەیە گرفتە تەكنیكییەكەی داناغاز ئاسایی بووەوە، ئەمەش دوای ئەوەی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا هاوكاری تیمەكانی كۆمپانیای داناغاز بوون و پێكەوە توانییان چارەسەری ئەو گرفتە تەكنیكیە بكەن".
ئاماژە بەوەشکراوە "وەزارەتی كارەبا راستەوخۆ هەر لەكاتی كەوتنەوەی گرفتەكەدا لەرێگەی تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم و وێستگەكان رێگەیان نەدا كوژانەوەی گشتیی كارەبا رووبدات".
ک. ر

بیروڕا