کوردستانی

راگەیەندراوێک لە شێخ نەهرۆوە بۆ موریدەکانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێک لە شێخ نەهرۆوە بۆ موریدەکانی
مەودا میدیا-

سەرۆکی تەریقەتی قادریی کەسنەزانی لە جیهاندا لە راگەیاندراوێکدا داوایەک ئاراستەی موریدەکانی دەکات و باس لەوەش دەکات فایلی بەخشینەکان و لایەنەکانی خەرجکردن مانگانە لەلایەن لیژنەی داراییەوە بە دەرخستەی داراییەوە بۆ سەرۆکایەتیی تەریقەت بەرز دەکرێتەوە.

 شێخ شەمسەدین محەممەد نەهرۆ کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی قادریی کەسنەزانی لە جیهاندا لە راگەیاندراوەکەدا روونکراوەتەوە "دەبێت بەخشینەکانی خزمەتگوزاریی تەریقەت و تەکیەکان تەنیا رادەستی تەکیەی سەرەکیی سلێمانی (حاجی یاسین) بکرێت".
 
باس لەوەش کراوە "رێکخستنەوەی فایلی بەخشینەکان و لایەنەکانی خەرجکردن مانگانە لەلایەن لیژنەی داراییەوە بە دەرخستەی داراییەوە بۆ سەرۆکایەتیی تەریقەت بەرز دەکرێتەوە".


 سەرۆکی تەریقەتی قادریی کەسنەزانی ئاماژە بەوەش  دەکات ""دەبێت بەخشینەکانی بیناکاری و نۆژەنکردنەوەی مەقامی شەریف  تەنیا رادەستی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە لە سلێمانی بکرێت".

ک.ر



Qaiwan
Qaiwan