کوردستانی
سەنگاوی: ئێمە وەک پێشمەرگە ئامادەین بچین بەهانای سوپای عیراقەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرپرسی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری یەکی گەرمەسێر رایدەگەیەنێت تائێستا گەرمترین سنوور، سنووری یەک و دووی گەرمەسێرە رۆژانە بەردەوام شەڕ روو دەدات باس لەوەش دەکات بەداخەوە سوپای عیراق و حەشدی شەعبی و خەڵکی هەژاری ناوچەکە دەکوژرێت.
مەحمود سەنگاوی، بەرپرسی هێزەکانی پێشمەرگە لە میحوەری یەکی گەرمەسێر دەڵێت "خۆتان دەزانن داعش هاوشێوەی وەحشی خەڵک راودەنێن و کوشتار ئەنجام دەدەن، بەداخەوە کورد یەکێکە لە قوربانییەکانی ئەو ناوچەیە، لەئێستادا لە سنووری ئێمەدا 19 گوند چۆڵ کراون، هەموو کوردەکان هەڵهاتوون" و دەشڵێت "لەلایەکی ترەوە چەکدارانی داعش خەڵکێکی کەمیان لێدەکوژرێت".
باس لەوەش دەکات "هێرش بۆسەر هەر شارێکی هەرێمی کوردستان، کردەوەیەکی تیرۆریستییە و نابێت لەسەر لایەنێک حساب بکرێت و ئامادەیی خۆیشی دەربڕی بۆهەر جۆرە بەرپەرچدانەوەیەکی چەکداریی دژ بەو هێرشانەی دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەش کردووە "ئێمە وەک پێشمەرگە ئامادەین بچین بەهانای سوپای عیراقەوە، تائێستا یەکجار داوای هاوکارییان کردووە و چووین بە دەنگیانەوە".
ک. ر