کوردستانی

كارەبای سلێمانی لە بارەی بەستنی پێوەری زیرەكەوە زانیاری نوێی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


كارەبای سلێمانی لە بارەی بەستنی پێوەری زیرەكەوە زانیاری نوێی راگەیاند
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی رایگەیاندووە پرۆژەی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا بەردەوامە  باسی ئەوەش دەکات  تائێستا زیاتر لە 181.000 پێوەر بۆ هاوبەشانی كارەبا لە سلێمانی دانراوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی دەڵێت "لە سنووری ناوشاری سلێمانی كاركردن لە پرۆژەی پێوەری زیرەكی كارەبا بەردەوامە" و دەشڵێت " تائێستا لە ناو شاری سلێمانی زیاتر لە 181.000 پێوەر بۆ هاوبەشانی كارەبا لە 62 گەڕەكی ناوشاری سلێمانی دانراوە".

كارەبای سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە "بەگوێرەی پلانی كاركردنیش ئەمڕۆ یەكشەممە 21/2/2021 لە هەردوو گەڕەكی شێخ فەتاح و قالاوا، لە سەر فیدەری (173) كاردەكەن و پێوەر بۆ ماڵان دەبەستن".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan