کوردستانی

پۆلیس تۆمەتبارێک دەستگیر دەکات کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچێک کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پۆلیس تۆمەتبارێک دەستگیر دەکات کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچێک کردووە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی- بنکەی پۆلیسی كوردسات تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لەکچێک کردبوو باس لەوەش دەکات لەئێستادا  تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت "پاش ئەوەی کچێک سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێک تۆمار کرد بەناوی (ش، ع، ق لەدایکبووی 1994) کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە تایبه‌تییه‌کانی لێکردبوو ئەگەر په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی‌ به‌رده‌وام نه‌بێت له‌گه‌ڵیدا".

دەشڵێت "ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو زانیاری پێویستیان لەسەر تۆمەتبارەکە کۆکردەوە، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری ناوبراو بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی كوردساتەوە دەستگیر بکرێت".

ک. ر