کوردستانی
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی: تەواوی ئەو تۆمەت و تانانە رەت دەکەینەوە کە ئاراستەمان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە باس لەوە دەکات لاى هه مووان ئاشكرايه كه دەزگای داواکاریی گشتی دەزگایه کی یاسایی سەربەخۆیە و رۆڵى بەرچاوی هەیه له پاراستنی سەروەری یاسا روونیشی دەکاتەوە ماوەیە چەند کەس و لایەنێک دەستيان كردووه به شاڵاوێكى ناڕەوا لە دژی ئەم دەزگایە و ئه ندامەکانی و هەوڵ دەدەن خەڵكى هەرێمى كوردستان چەواشه بکەن.
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات "چەند کەس و لایەنێک هەوڵدەدەن خەڵکی کوردستان چەواشە بکەن و ئەوەش لە راگەیاندراوەکەی داواکاری گشتی هاتووە "درێژه پێدەری كارەكانمان دەبين له چەسپاندنی سه روەری یاسا و پاراستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان و پاراستنی قه وارەی یاسایی هەرێمی کوردستان".
دەقی راگەیەندراوەکە:
لاى هه مووان ئاشكرايه كه دەزگای داواکاریی گشتی دەزگایه کی یاسایی سەربەخۆیە و رۆڵى بەرچاوی هەیه له پاراستنی سەروەری یاسا و بنەماکانی مافی مرۆڤ و جێبەجێکردنی یاسا، بەڵام ماوەیە چەند کەس و لایەنێک دەستيان كردووه به شاڵاوێكى ناڕەوا لە دژی ئەم دەزگایە و ئه ندامەکانی و هەوڵ دەدەن خەڵكى هەرێمى كوردستان چەواشه بکەن و به لاڕێدا بیانبەن و تانه له سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی و دەزگا یاسایی و شه رعییەکان دەدەن له کاتێکدا دەزگای داواکاریی گشتی وه کو سه ربازێکی ون، شەو و رۆژ کار دەکات لە پێناو سەروەری یاسا و پاراستنی سه روماڵی هاووڵاتیانی خوشەویست و بە هیچ شێوەیەک کۆڵ نادەین لە راپەڕاندنی کارەکانمان وهه موو لایەك دڵنيا دەکەینەوە كه درێژه پێدەری كارەكانمان دەبين له چەسپاندنی سه روەری یاسا و پاراستنی بنەماکانی مافی مرۆڤ و پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان و پاراستنی قه وارەی یاسایی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان