کوردستانی

"پشکی ھەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021، یەکلایی دەکرێتەوە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"پشکی ھەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021، یەکلایی دەکرێتەوە"
مەودا میدیا-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند کە دانووستانەکانی نێوان شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی عیراق بۆ رێککەوتن لەسەر پشکی ھەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 دا، بەردەوامە و باس لەوەش دەکات لەو باوەڕدان لە رۆژانی داھاتوودا پشکی ھەرێمی لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021، یەکلایی بکرێتەوە.

شێروان میرزا, ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا بۆ میدیا عیراقییەکان دەڵێت "دوایین سەردانی شاندی دانوستانکاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ئەرێنیی بووە، بەو پێیەی نزیکبوونەوەیەکی گەورە بۆ یەکلاییکردنەوەی پشکی ھەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021، ھاتووەتە ئاراوە".

شێروان میرزا دەشڵێت "ئاڵوگۆڕی پێشنیازەکان لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی عیراق و شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەردەوامە و چاوەڕوان دەکەین ھەمووان بگەن بە رێککەوتنێکی ھاوبەش سەبارەت بە یەکلاییکردنەوەی پشکی ھەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021دا".

ک. ر
Qaiwan
Qaiwan