کوردستانی

ژمارەیەک کارمەندی گرێبەست دادەمەزرێندرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەیەک کارمەندی گرێبەست دادەمەزرێندرێن
مەودا میدیا-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق پێویستی بە كارمەندی گرێبەستە بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هەروەها چەند مەرجێکی داناوە بۆ وەرگرتنی کارمەند.

ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەردەوامی هەیە و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقیش ئاشکرای کردووە، پێویستی بە كارمەندی گرێبەستە بۆ كاركردن بە مەبەستی نوێكردنەوەی كارتی دەنگدان و دابینكردنی پێداویستییەكانی كۆمسیۆن.

 كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق لە نوسراوێکدا چەند مەرجێکی دیاریکردووە کە بریتین لە، ئەو كەسەی داواكاری پێشكەش دەكات دەبێت بڕوانامەی ئامادەیی یان سەروتری هەبێت، تەمەنی لە 38 ساڵ زیاتر نەبێت و رەزامەند بێت بۆ ئەوەی گرێبەستەكە تەنها بۆ ماوەی دوو مانگە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دەبێت ئەو كەسەی داوكاری پێشكەش دەكات، سەر بە هیچ لایەنێك نەبێت و لەلایەن دادگاوە سزا نەدرابێت و لە هیچ تاوانێكەوە تێوەنەگلابێت و كاری تری نەبێت.

س.س
Qaiwan
Qaiwan