کوردستانی

لەبارەی راگرتنی پرۆسەی خوێندنەوە روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی راگرتنی پرۆسەی خوێندنەوە روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی داخستن زانکۆ و پەیمانگەکان و قوتابخانەکان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "هیچ پێشنیازێکی لەو جۆرە نییە".

عەبدولسەلام دۆڵەمەڕی، سەرۆکی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان  لە لاپەڕەی تایبەتی خۆت لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "چەند رۆژێکە گوێ بیستی داخستنی قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان دەبین، دڵنیاتان دەکەمەوە تا ئێستا هیچ پێشنیازێکی لەمجۆرە نییە نە لە وەزارەتی تەندروستی و لە لێژنەی پەروەردەو نە لەوەزارەتی پەروەردەو وەزارەتی خوێندنی باڵا، قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان کە داوای راگرتنی  پرۆسەی خوێندن بکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەوەی لەسەر هەموو لایەک پێویستە خۆپارێزی و پابەندییە بە رێکارە تەندروستییەکان، ئێمە لە لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان بەوپەڕی پەرۆشییەوە مەبەستمانە قوتابیانی ئازیز خوێندنیان نەفەوتێت و زۆرترین سوود وەرگرن، ئەگەر حاڵەتیش بگاتە رێژەیەکی مەترسیدار ئەو کات قسەیەکی دیکەیە و لیژنەی رووبەرووبوونەوەی کۆرۆنا بە رەچاوکردنی دۆخەکە بڕیار دەدات".

س.س
Qaiwan
Qaiwan