کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی مەرزی کێلێ لەکاتی گەڕانەوەیدا بۆ شارۆچکەی قەڵادزێ بارهەڵگرێک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا، لە ئەنجامدا شۆفێری بارهەڵگرەکە گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی راپەڕین رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 21ی شوباتی 2021 لەسەر rێگەی مەرزی کێلێ هاوڵاتییەک کە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگری پێ بووە لەکاتی گەڕانەوەی بۆ قەڵادزێ کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە، دوای 2 کاتژمێر لە رووداوەکە لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا لە لایەن هێزەکانمان بە هاوکاری هاوڵاتییان دەرهێندراوە و بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوایی رووداوەکە دەستبەجێ گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی گشتیی قەڵادزێ، بە وتەی کەسوکارەکەشی رووداوەکە لەکاتێکدا بووە ویستویەتی بارێکی تەماتە لە مەرزەکە بگوازێتەوە بۆ هەولێر و لە لۆفەیەکی نزیک مەرزەکە وەرگەڕاوە، دوای توێکاری بۆ تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کرایەوە".
س.س
س.س