کوردستانی

ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی 92ی شاری هەولێر ماڵێک بەهۆی شۆڕتی کارەباوە ئاگری گرت، هەرچەندە پێنج ئەندامی خێزانەکە لە ماڵەکەدا بوون، بەڵام هەموویان سەلامەتن.

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 22ی شوباتی 2021 لە گەڕەکی 92ی شاری هەولێر بەهۆی شۆڕتی کارەباوە ماڵێک ئاگری گرت".

وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد "ئاگرەکە کوژاوەتەوە و تەنها زیانی مادی هەبووە، ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە".

س.س