کوردستانی

وردەکاری دابەشکردنی مووچەی سێ مانگی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردەکاری دابەشکردنی مووچەی سێ مانگی بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان شەوی رابردوو رایگەیاند کە مووچەی سێ مانگی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە پێکەوە دابەش دەکرێت، سەرۆك ئەركانی ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوەدەکات کە ئەو بڕیارە بنکەکانی مەشق و راهێنانیش دەگرێتەوە.

لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆك ئەركانی ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەم مانگە مووچەی سێ مانگی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە پێکەوە دابەش دەکرێت".

سەبارەت بەوەی بنکەکانی مەشق و راهێنان سوودمەند دەبن لەو پارەیە لیوا قارەمان وتی "بەڵی بنکەکانی مەشق و راهێنان سوودمەند دەبن لەو پارەیە، ئەوانیش بەهامان شێوەی لیوا هاوبەشەکان سێ مووچە پێکەوە وەردەگرن".

جێگری سەرۆك ئەركانی ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی یەکەکانی 70 و 80وە باسی لەوەکرد "ئەو بڕیارە یەکەکانی 70 و 80 ناگرێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن