عیراقی
موسەننا ئەمین: گفتوگۆکان لەبارەی بودجەی 2021ی عیراقەوە دەبوو زووتر بکرێن نەک ئێستا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت هەر پێشنیازێک لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق دەکرێت، لەلایەن هێزێکی سیاسی عیراقییەوە رەخنەی لێدەگیرێت و رەتدەکرێتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد گفتوگۆکان لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراقەوە دەبوو زووتر بکرێن نەک ئێستا.
د. موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەبارەی دواین گفتوگۆکان لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق بە مەودا میدیا وت "هەر پێشنیازێک لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق دەکرێت، لەلایەن هێزێکی سیاسیی عیراقییەوە رەخنەی لێدەگیرێت و رەتدەکرێتەوە، بۆیە چاوەڕێی ئەوە دەکەین بگەینە خاڵێک کە زۆربەی لایەنەکان پێی رازی بن".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد "تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک دیارینەکراوە بۆ دەنگدان لەسە پرۆژە یاساکە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق".
باسی لەوەشکرد "گفتوگۆکان لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراقەوە دەبوو زووتر بکرێن نەک ئێستا، بەڵام هەموو گفتوگۆکان بەو شێوەیە دوا دەکەوێت".
س.س