کوردستانی
دادگایەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دادەمەزرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 22ی شوباتی 2021 دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد دادگایەک دادەمەزرێت بەناوی "دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی".
لە راگەیەندراوەکەی دەستەی دەستپاکی هاتووە "لەسەر داوای دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان و بە نووسراوی ژمارە (1/135) لە 1/12/2020، ئەنجومەنی دادوەری، بە فەرمانی ژمارە 1/1/117 لە 18/2/2021بڕیاریاندا بە پێكهێنانی دادگایەكی تاوان بۆ دادگاییكردنی سەرجەم تۆمەتبارانی تاوانەكانی گەندەڵی بەناوی (دادگای تاوانەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی) لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان و تایبەتمەند دەبێت بە بینینی كەیسەكانی گەندەڵی".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئێمە لە دەستەی دەستپاكی هەرێمی كوردستان، دەستخۆشی لە ئەنجومەنی دادوەری دەكەین و پێمان وایە ئەو هەنگاوە كاریگەرییەكی زۆر باشی دەبێت لەسەر بەرەوپێشبردن و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و خێراكردنی یەكلا كردنەوەی كەیسەكان لە دادگا".
س.س