کوردستانی

یەکێک لە بریندارەکانی ھێرشە مووشەکییەکەی هەفتەی رابردووی شاری هەولێر گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەکێک لە بریندارەکانی ھێرشە مووشەکییەکەی هەفتەی رابردووی شاری هەولێر گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکێک لە بریندارەکانی ھێرشە مووشەکییەکەی هەفتەی رابردووی شاری هەولێر بە ناوی "نەواف راشد" لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر گیانی لەدەستدا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێرەوە بە مەودا میدیا دراوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی شوباتی 2021 لە نەخۆشخانەی رۆژئاوای هەولێر یەکێک لە بریندارەکانی ھێرشە مووشەکییەکەی هەفتەی رابردووی سەر شاری هەولێر گیانی لەدەستدا.

هەر بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەو بریندارەی گیانی لەدەستداوە "نەواف راشد"وە و تەمەنی 31 ساڵە و خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینە و یەکێک بوو لە بریندارەکانی هێرشە مووشەکیەکەی هەفتەی رابردووی شاری هەولێر کە کرایە سەر چەند گەڕەکێکی جیاوازی هەولێر  و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب