کوردستانی

پێوەری زیرەک بۆ 11 گەڕەکی شاری سلێمانی دەبەسترێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێوەری زیرەک بۆ 11 گەڕەکی شاری سلێمانی دەبەسترێت
مەودا میدیا-

لێپرسراوى به‌شى پلان له‌ پرۆژه‌ى تۆڕى زیره‌كى كاره‌بای سلێمانی ئاشكراى ده‌كات، هه‌فته‌ى داهاتوو (11) گه‌ڕه‌كى سنوورى ناوشارى سلێمانى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌بایان بۆ داده‌نرێت.

ئه‌ندازیار سه‌ربه‌ست كه‌ریم ده‌روێش، لێپرسراوى به‌شى پلان له‌ پرۆژه‌ى تۆڕى زیره‌كى كاره‌باى سلێمانى رایگەیاند "هه‌فته‌ى داهاتوو 
له‌ پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با بۆ گه‌ڕه‌كانى (چوارچرا، کانی گۆمە، ئاوبارە، خەلیفاوا، کەنە سوورە، گوندی بابان، کەنە کەوە، تاسڵوجە، وڵوبە، شێخ عەباس، قەرەتۆغان) داده‌نرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "پرۆژه‌كه‌ زۆر به‌باشى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و پێشبینى ده‌كه‌ین، ناوه‌ڕاستى مانگى داهاتوو گه‌ڕه‌كه‌كانى ناوشار ته‌واو ببێت و ته‌نیا ناوبازاڕ و ستییه‌كان بمێنن"

س.س
Qaiwan
Qaiwan