عیراقی
هۆشدارییەک لە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت و داوا لە هاوڵاتییان دەکات پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی بن، باس لەوەش دەکات ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەموو جۆرە تەمەنێک تووشی دەبێت.
د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویکردووە "داوا لە هاوڵاتییان دەکەم پابەندی رێنماییە تەندروستییەکانی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی بن، ئەوەش دوای ئەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەندێک ناوچەی عێراق رووی لە زیادبوون کردووە".
باس لەوەش دەکات "ئەو جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەموو جۆرە تەمەنێک تووشی دەبێت، بۆیە دەبێت گرنگی زیاتر بە رێنماییەکانی هۆشیارکردنەوە بدرێت".
ک. ر