کوردستانی
ئێران سێ هاوڵاتیی کورد لە سێدارە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
رێکخراوێک رایدەگەیەنێت مانگێک لەمەوبەر سێ هاوڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان بەبێ هیچ جۆرە ئاگاداری و راگەیەندنێک لە سێدارە دراون و باس لەوەش دەکات ئەو سێ هاوڵاتییە بەتۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای لە سێدارەدانیان بۆ بڕابووەوە.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانی مرۆڤ بڵاویكردهوه "مانگێك لهمهوبهر وڵاتی ئێران، سێ هاوڵاتیی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای لە سێدارەدانیان بۆ بڕابووەوە، سزاکەیان لەسەر جێبەجێ کراوە".
هەنگاو راشیگهیاندووه: ناوی ئەم سێ هاووڵاتییە "هووشەنگ محەمەد"ی تەمەن 41 ساڵە و خەڵکی گوندی سەخری سەر بە شارۆچکەی فیرووزئاباد "ئەلی ئەنگەزی"ی تەمەن 50 ساڵ و خەڵکی گوندی ئەنگەزی سەر بە ناوچەی درود و فەرامانی کرماشان بووە "جەواد مونتەزیریان" تەمەنی 40 ساڵ بووە خەلکی کرماشان بووە هەرسێکیان بە تۆمەتی کوژرانی کەسانی تر دەستبەسەر کرابوون و سزای سێدارەیان بۆ بڕابووەوە.
ک. ر