کوردستانی
لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمەوە بۆ قوتابیان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی كوردستان، رێنمایی تایبەت بە تاقیکردنەوەکان بڵاودەکاتەوە رایگەیاندووە قوتابیان لەکاتى تاقیکردنەوەکاندا ئامادەبن، باس لەوەش دەکات ئەگەر بەشداری نەکەن ئەوا نمرەی سفریان بۆ دادەنرێت لە تاقیکردنەوە.
د. سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ههرێمی كوردستان دەڵێت "ئەو قوتابی و خوێندکارانەی بازنەی یەکەم پۆلەکانی (1، 2، 3) کە بەشێوەی ئارەزوومەندانە لە دەرەوەی پۆلەکان درێژە بەخوێندن دەدەن پێویستە لەکاتی تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکانی (4 بۆ 11) لە قوتابخانە ئامادەبن تاوەکو هەڵسەنگادنیان بۆ بکرێت لەسەر 100 نمرەکە".
دەشڵێت "پۆلەکانی 4ـی بنەڕەتی تاوەکو 12ـی ئامادەیی پێویستە بەدواداچوون بۆ تاقیکردنەوەی 20 نمرەی قوتابخانەکان بکەن و لە کاتی تاقیکردنەوەکان ئامادەبن و ئەگەر بەشداری نەکەن ئەوا نمرەی (سفر)یان بۆ دادەنرێت"
ئاماژە بەوەش دەکات "پۆلەکانی 4ـی بنەڕەتی تاوەکو 12ـی ئامادەیی لە 10 نمرەی هەڵسەنگاندانی رۆژانەش لەسەر ئەو 20 نمرەیەی نووسینەکی تاقیکردنەوەکە دەبێت و دابەشی 2 دەکرێت".
ک. ر