کوردستانی
هەولێر و بەغدا لە رێککەوتنی تەواویی نزیکدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە چاوەڕوان دەکرێت لایەنەکانی شیعە بۆچوونەکانیان یەکبخەن لەبارەی پروژە یاسای بودجەوە 2021 وە.
جەمال کۆچەر, ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت "لێکتێگەیشتن لەنێوان ھەرێم و بەغدا سەبارەت بە پشکی ھەرێم لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتیی عیراق بۆ ساڵی 2021 دروستبووە".
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق باس لەوەش دەکات "شیعەکان چەند بۆچوونێکی جیاوازیان لەسەر پشکی ھەرێم ھەیە و تائێستا بۆچوونەکانیان یەک نەخستووە و نەیانکردووەتە پاکێجێک و گفتوگۆی لەسەر بکرێت".
جەمال کۆچەر ئاماژە بەوەش دەکات "بەپێی دواین پێشھات و گۆڕانکارییەکان چاوەڕوان دەکرێت لایەنەکانی شیعە بۆچوونەکانیان یەکبخەن".
ک. ر