کوردستانی
حکومەتی هەرێم 171پزیشک دادەمەزرێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری ڤێتێرنەری پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە دوای چاوەڕوانییەکی زۆر و بە ھەوڵی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان تواندرا دامەزراندنی پزیشکە ڤێتێرنەرییە کاتییەکان بکرێت بە ھەمیشەیی.
دکتۆر ئاری سەڵاحەدین، بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی پارێزگای سلێمانی دەڵێت "دامەزراندنی پزیشکە ڤێێترنەرییە کاتییەکان دەکرێت بە ھەمیشەیی" دەشڵێت "ئەو کارە بە هەوڵێ بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێمی کوردستان بووە".
لەلایەکی دیکەشەوە حسێن حەمە کەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاندووە، "بڕیاری دامەزراندن بۆ پزیشکە ڤێتێرنەرییە کاتییەکان لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەرچووە و کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە" وئاماژەی بەوەش کردووە "بڕیارەکە سەرجەم پزیشکە ڤێتێرنەرییە کاتییەکان دەگرێتەوە کە ژمارەیان 171 پزیشکن".
ک. ر