کوردستانی
حکومەتى هەرێمی کوردستان بڕیارێکى گرنگ دەربارەى کارەبا دەردەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حکومەتى هەرێمى کوردستان رەزامەندی نیشاندا بە خەرجکردنى بڕى گۆڕانکارى لە نرخى دینار بەرانبەر دۆلار بۆ پرۆژەکانى کارەبا، دووبارە دەستپێکردەنەوەیان کە بڕى 20 پرۆژە و بەهاکەى زیاتر لە 8 ملیار دینارە.
ئەندازیار کاروان ئیبراهیم فەقێ، بەڕێوەبەرى پلان و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتى گشتىی کارەباى سلێمانى رایگەیاند "سەرۆکایەتیی ئەنجومەنى وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە نوسراوى ژمارە (2162) لە 24/2/2021 کە واژۆى دکتۆر ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانى لەسەرە تیایدا، رەزامەندى دراوە بە خەرجکردنى رێژەى جیاوازى ئەو گوژمەیەیەى لە ئەنجامی گۆڕانکارى نرخى دراوەکان دروست دەبێت بە هەمان مەرجى رەزامەندى بۆ جێبەجێکردن بۆ پرۆژەکان"
ەڕێوەبەرى پلان و بەدواداچوون لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیی کارەباى سلێمانى ئاماژەی بەوەکرد "لە سنوورى سلێمانى زیاتر لە 20 پرۆژە کە بەهۆى گۆڕانکارى نرخى دراو وەستابوون دەستپێدەکەنەوە".
هەروەها وتیشى "بەهاى کۆى ئەو پرۆژانە زیاتر لە (8) ملیار دینارەو چاوەڕێی وەزارەتین کە رێنمانى دەربکاتەوە و پرۆژەکان دەستپێبکاتەوە".
س.س