کوردستانی
هۆکاری دابەشنەکردنی سێ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەپێی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە مووچەی مانگی شوباتی بەشێک لە وەزارەتەکان دابەشکرا، بەڵام سێ مووچەی لیوا هاوبەشەکان و بنکەی مەشق و راهێنانەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش نەکرا.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی شوباتی 2021 سێ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش نەکرا".
لەبارەی هۆکاری دابەش نەکردنی ئەو سێ مووچەیە سەرچاوەکە وتی "بەهۆی رێکخستنی مووچەکانیانەوە دابەشکردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان و بنکەی مەشق و راهێنانەکانی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ رۆژی یەکشەممە 28ی شوباتی 2021 دواکەوتووە".
پێشتر لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆك ئەركانی ئۆپەراسیۆنەکان لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاندبوو "ئەم مانگە مووچەی سێ مانگی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە پێکەوە دابەش دەکرێت"، ئاماژەی بەوەشکردبوو "بنکەکانی مەشق و راهێنان سوودمەند دەبن لەو پارەیە، ئەوانیش بەهامان شێوەی لیوا هاوبەشەکان سێ مووچە پێکەوە وەردەگرن".
س.س