کوردستانی

وەزیری شارەوانی: تائێستا نزیكەی 10%ی كارەكانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی تەواوكراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری شارەوانی: تائێستا نزیكەی 10%ی كارەكانی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی تەواوكراون
مەودا میدیا-

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت كاركردن لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بەردەوامە و تائێستا نزیكەی 10%ی كارەكانی تەواوكراون، ئاماژە بەوەشدەکات تۆپۆگرافیای ئەو شوێنەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لێ جێبەجێ دەكرێت، تۆپۆگرافیایەكی تارادەیەك سەختە.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری  حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "كاركردن لە شەقامی 100 مەتریی سلێمانی (ئۆتۆبانی بابان) بەردەوامە و بەگوێرەی خشتەی بەرەوپێشچوونی كارەكان، تائێستا نزیكەی 10%ی كارەكانی جێبەجێكراون و سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانیش بەردەوام چاودێریی كارەكانی ئەو پرۆژە گرنگ و ستراتیژییەی سلێمانی دەكات".

ئاماژەی بەوەشکرد "تۆپۆگرافیای ئەو شوێنەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لێ جێبەجێ دەكرێت، تۆپۆگرافیایەكی تارادەیەك سەختە و هێشتا كاركردن لێی لە قۆناغی خۆڵكاری و بڕین و پڕكردنەوە و جێبەجێكردنی كارە كۆنكرێتییەكاندایە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو چوار مانگەی كە وەرزی زستان بوو، بەهۆی باران و بەفر و سەختی كەشوهەواوە تارادەیەك بەربەست لەبەردەم زیاتر بەرەوپێشچوونی كارەكان دروست بوو، بەڵام لەگەڵ خۆشبوونی كەشوهەوادا لە وەرزی داهاتووەوە كارەكانی تەواوكردنی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بەشێوەیەكی باشتر بەڕێوەدەچن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan