کوردستانی

ئەمڕۆ هەینی ئەم شۆێن و وەزارەتانە مووچە وەردەگرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ هەینی ئەم شۆێن و وەزارەتانە مووچە وەردەگرن
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان پێشتر خشتەی دابەشکردنی مووچەی بڵاوکردەوە و بە گوێرەی خشتەکە ئەمڕۆ  هەینی دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت و رۆژی یەکشەممە کۆتا رۆژی دابەشکردنی مووچە دەبێت و رێژەی لێبڕینیش %21 دەبێت.

رۆژی هەینی 26-2-2021، وەزارەتی پەروەردە، ئەنجومەنی ئاسایش، دەزگای گشتیی ئاسایش، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت، ئەنجوومەنی دادوەری، وەزارەتی داد، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، وەزارەتی پلاندانان، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، دیوانی چاودێریی دارایی، مافی مرۆڤ، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، دەستەی ژینگە، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی دەستپاکی، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.  

رۆژی شەممە 27-2-2021، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، وەزارەتی کارەبا، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سەرۆکایەتیی هەرێم، پەرلەمان، ئەنجوومەنی وەزیران، خانەنشینی پێشمەرگە. 

رۆژی یەکشەممە 28-2-2021، خانەنشینی شارستانی مووچە وەردەگرێت کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.
Qaiwan
Qaiwan